مووچەی زیاتر لە 60 هەزار فەرمانبەری  هەرێمی کوردستان دەگوازرێنەوە سەر بەغدا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە هەرێمی کوردستان بەغدا


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - موعین کازمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەکۆبونەوەدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان و وەفدی حکومەتی هەرێم  بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و چاودێری دارایی، رێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی مووچەی فەرمنبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراقەوە بێت.
 
دەشڵێت: وەفدەکەی هەرێم رەزامەندییان لەسەر ئەو بابەتە هەبووە وبەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بە رێککاری  دارایی و  پێداچوونەوە بە ناوی فەرمانبەراندا هەیە و ئەوەش کاتی دەوێت و  لە قۆناغی یەکەمیشدا مووچەی نزیکەی 60هەزار فەرمانبەری هەرێم دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارییی عیراق و ناردنی 700ملیار دیناریش بۆ هەرێم چارەسەرێکی کاتییە و بە قەرزە لەرێگەی بانکەکانەوە.
 
کامەران کەریم