قوباد تاڵەبانی: بەغدا لەدۆخی مووچەخۆرانی هــــــــەرێم باش تێگەشتووە

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی کوردستان عێراق


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە سلێمانی له‌گه‌ڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و كۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند:  بەهۆی بێبودجەیی و دابەشنەکردنی موچە لەکاتی خۆیدا، ژیان و گوزەرانی موچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپدایە و پێویستە لە بەغدا تێگەیشتنێکی دروست بۆ دۆخی موچەخۆرانی هەرێم هەبێت و موچەی فەرمانبەران جیا بکرێتەوە لە ناکۆکییە سیاسییەکان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، لە تەوەرێکی کۆبونەوەکەدا کە ئه‌مڕۆ یەکشەممە بەڕێوەچو، هەریەکە لە جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و هیوا ئەحمەد،سەرۆکی دەزگای ئاساییشی هەرێم ئامادەی بون، گفتوگۆکرا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، "لەگەڵ ئەوەی کە پەیوەندییەکی باش هەیە لەنێوان هەردو حکومەتی هەرێم  و بەغدا، بەڵام بە داخەوە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکانی نێوان هەردولا و بە تایبەتیش کێشەی بودجە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: نەک تەنها پێویستە هەماهەنگی تەواو لەنێوان هێزە ئەمنییەکاندا هەبێت، بەڵکو دەبێت حکومەتی فیدڕاڵ بە یەک چاو سەیری هەمو هێزە عێراقییەکاندا بکات و لەناویشیاندا هێزەکانی پێشمەرگە تا هیچ درز و کەلێنێک نەمێنێتەوە بۆ گروپە تیرۆریستییەکان بۆ تێکدانی سەقامگیری، چونکە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق پێکەوە گرێ دراون.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌: باس لە هیرشە ئاسمانییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی سەرەوەری خاکی عێراق و هەرێم لەلایەن وڵاتانی دیکەوە کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد حکومەتی فیدڕاڵ ئەم بابەتە بە گرنگ وەربگرێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا کاری جددی بکرێت بۆ رێگریکردن لە بەردەوامیی ئەو پێشێلکارییانە کە ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو هاوڵاتی هەرێم دەبنە قوربانی.

کامەران کەریم