وەزارەتی دارایی: راپۆرتی خەرجی و داهاتی سێ مانگی رابردومان رەوانەی بەغداد کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە دارایی بەغداد


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رەوانەکردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگی ڕابردووی بۆ بەغداد راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی دەڵێت: ئەمڕۆ یەکشەممە بە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوە (میزان مراجعە)ی مانگەکانی تەموز و ئاب و ئەیلولی هەرێمی کورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

ئاماژە بەوەکراوە، راپۆرتەکە سەرجەم داهات و خەرجیەکانی سێ مانگی ڕابردووی هەرێمی کوردستانی بەداتا و ژمارە تێدا ڕوون کراوەتەوە.

کامەران کەریم