وتەبێژی حكومەتی عیراق: ناچاردەبین بە نرخی فەرمی دۆلار بە هاوڵاتیان بفرۆشین

(0) / / کردستان / دۆلار زایەڵە باسم عەوادی


Oct 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حكومەتی عیراق جەخت لەوە دەكاتەوە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی قەیرانی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراق، حكومەت ناچار دەبێت بە نرخی فەرمی دۆلار بە هاوڵاتیان بفرۆشێت.

باسم عەوادی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆلار ئەوەیە كە بە دراوی یەن بازرگانی لەگەڵ چین دەكات و لەگەڵ ئێران بە تمەن و ئیماراتیش بە درهەم مامەڵە دەكات.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر قەیرانی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەردەوام بێت، ئەوا حكومەت ناچار دەبێت بە نرخی فەرمی راستەوخۆ دۆلار بە هاوڵاتیان بفرۆشێت.

وتەبێژی حكومەتی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نرخی خانووبەرە و ئۆتۆمبێل و كاڵاكان بەرزبوونەتەوە، بەڵام رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك كراوە.

کامەران کەریم