عەتوان عەتوانی:دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكێکی متمانە پێكراوی عێراقەوە، دابەش بكرێت

(0) / / عراق / زایەڵە عەتوان عەتوانی فەرمانبەرانی هەرێم مووچە عێراق


Oct 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: رێككەوتنیان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە، دابەش بكرێت.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: بە گرنگییەوە دەڕواننە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەفتەی رابردوو كۆبونەوەیەك لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم بەڕێوەچوە و راپۆرتێكی گشتگیریشیان لە هەرێمی كوردستانەوە بە دەست گەیشتوە.

وتیشی: داوایان لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كردوە، رونكردنەوەیان لەسەر خاڵە ناكۆكەكانی نێوان هەرێم و بەغداد پێبدات و هەروەها رێككەوتنیان كردوە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە، دابەش بكرێت.

کامەران کەریم