ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دابەشکردنی نەوتەوە لە هەڵەبجە

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت هەڵەبجە کوردستان


Oct 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراکی هەڵەبجە ڕوونکردنەوەیێکی لەسەر ئەو نەوتەی سبەی بڕیارە لەناوشاری هەڵەبجە دابەش بکرێ، بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: سەبارەت بەو خێزانانەی لەم ماوەی ڕابردوو کارتی کاتی زەواجیان بۆ دروستکرا ئەتوانن هاوکات لەگەڵ خێزانەکانی تردا نەوت وەربگرن.

هەروەها وەک بڵاوکراوەتەوە ئەو خێزانانەی لە ساڵی 2021 وە وەریان وەرنەگرتوە ئەتوانن وەریبگرن . بۆ دڵنیایی زیاتر ئەتوانن کارتەکانتان لای لیژنەی دابەشکردن پشکنینی بۆ بکەن .

سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشکردنەکەش بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی هەڵەبجە ئەو چوار شوێنەی دیاری کراون نەوتی لێ دابەشدەکرێ و بەهۆی کەمی لیژنە و کەمی ڕێژەی ئاسایش و پۆلیس ناچارین بەو شێوە دابەشبکرێ ، هیوادارین لە داهاتوو دا بە سیستەمی ماڵ بەماڵ نەوت دابەشبکرێت.

کامەران کەریم