کاردانەوەی بێکام سەبارەت بە هەشتمین تۆپی ئاڵتوونی مێسی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بێکام ئاڵتونی


Oct 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ئەستێرەی تۆپی پێ بەرتانیا و خاوەنی یانەی ئینترمەیامەی کاردانەوەی پیشان داوە سەبارەت بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی 2023 لە لایەن مێسییەوە، یاریزانی یانەی ئینترمەیامەی.
 
لیونێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی شەوی ڕابردوو هەشتمین تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەست هێنا و جارێکی دیکە ڕیکوردێکی مێژووی تۆمار کرد.
 
دەیڤید بێکام، ئەستێرەی تۆپی پێ بەریتانیا و خاوەنی یانەی ئینترمەیامەی پاش بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە لە لایەن مێسییەوە گوتی: شانازییەکی زۆر گەورەیە کەوا ئەمشەو تۆپی ئاڵتوونی 2023 و هەشتمین تۆپی مێسیم لە شاری پاریسدا پێشکەش بەو یاریزانە پیشەییە کردووە، شەوێکی زۆر تایبەتە بۆ مێسی و بنەماڵەکەی.
 
ناوبراو وتیشی: ئامادەبوون لێرەدا بۆ بە دەست هێنانی ئەوا خەڵاتێکی گەورە ڕووداوێکی باوەڕپێنەکراوە و ئینترمەیامەی شانازی بە مێسییەوە دەکات، پیرۆزبایی لە مێسی دەکەم
 
کەژاڵ حەمیدی