وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:  ئەگەر بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەم هەفتەیە 700 ملیارەکە دەگات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم ملیار دۆلار


Oct 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەگەر بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەم هەفتەیە 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

ئەو بڕە پارەیە پێشتر بە رێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بڕیاری لەسەر دراوە کە حکومەتی عێراق 700 ملیار دینار وەکو قەرز بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ حکومەتی هەرێم بنێرێت.

قسەکانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەکاتێکدایە، بریاربوو ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی  نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بگاتە بەغداد، بەڵام ئەو سەردانەی شاندەکە ئەنجام نەدرا.

کامەران کەریم