خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە خشتەی مووچە ئومێد سەباح


Nov 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوێنی وەزیری دارایی عێراق فەرمانی داوە بە بانکی ناوەندی بۆ ناردنی 700 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی بەشێکی پارەکە بێت و بەشەکەی دیکەش ڕۆژی یەکشەممە بنێردرێ.

لەبارەی دابەشکردنی مووچە ئومێد سەباح ئاشکرای کرد: وەزارەتی دارایی خەریکی ئامادەکاریین، سبەی پێنجشەممە، یان ڕۆژی شەممە خشتەی مووچە ڕادەگەیەندرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

کامەران کەریم