وه‌زاره‌تی دارایی: رۆژی شه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە شەممە دارایی


Nov 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ 4ی تشرینی دووه‌می 2023، ده‌ست به‌ داشكردنی مووچه‌ ده‌كرێت و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 9ی تشرینی دووه‌م كۆتایی دێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە.    

کەمێک لەمەوبەر بڕی 200 ملیار دینار لە لایەن بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر  هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.  

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/١١/٤ لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/١١/٩ کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

کامەران کەریم