كێشه‌ی كاره‌بای چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی چاره‌سه‌رده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا سلێمانی


Nov 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند:له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی_گشتی_كاره‌بای_سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له‌ (150) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

پرۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ (دانانی 3 محویله‌ی 400 كه‌ی ڤی بۆ مساعدی محویله‌ی ژماره‌ 6+19 له‌سه‌ر فیده‌ری 172ی #چوارباخ + دانانی 2 محویله‌ی 400 كه‌ی ڤی بۆ مساعدی محویله‌ی 1+14 له‌سه‌ر فیده‌ری 218ی #گه‌ڕه‌كی_جیهان) له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژئاوا.

‌بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (150.497.000) ته‌نها سه‌‌دو په‌نجا ملیۆن و چوارسه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت هه‌زار دینار، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای (#كاربین) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 65 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

کامەران کەریم