گرێبەستی رۆدریگۆ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید نوێکرایەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش یانە ڕیاڵ مەدرید تۆپی پێ


Nov 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گرێبەستی رۆدریگۆ یاریزانی بەڕازیلی تەمەن 22 ساڵ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تا ساڵی 2028 درێژکرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ڕیال مەدرید بڵاویکردەوە، دوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس، یانەکەیان گرێبەستی ڕۆدریگۆی هاو نیشتیمانی تا ساڵی 2028 درێژکردەوە.

گرێبەستەکەی پێشووی رۆدریگۆ تا ساڵی 2025 کارا بوو.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە ساڵی 2019 لە یانەی سانتۆسەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد و تاوەکوو ئێستا 8 ناسناوی لەگەڵ یانە شاهانەکە بەدەستهێناوە.

سیما شەفیع