​ سەرۆكی هەرێم :هیچ رێككەوتنێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە و دەشڵێت، هەفتەی ئایندە لەگەڵ یەكێتی كۆدەبنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کوردستان یەکێتی هەڵبژاردن


Nov 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی سەردانەكەیدا بۆ پاریس و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، پابەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە وادەی خۆیدا و لەگەڵ یەکێتی هیچ رێککەوتنێک بۆ دواخستنی نەکراوە.

وتیشی، لە هەفتەی ئایندە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبنەوە.

سەبارەت بە پرسی مووچەش نێچیرڤان بارزانی ئەوەی خستەڕوو، بەغداد هیچ پاساوێكی نەماوە بۆ دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

سەبارەت بە نەوتی هەرێمیش روونیكردەوە، هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوت بەغدادە، لەكاتێكدا بە راگرتنی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار زیان بەر عێراق كەوتووە.

کامەران کەریم