ئەمرۆ کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە هەنار پاییز


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ سێیەم رۆژ و کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێ دەکرێت سەدان کەس سەردانی بکەن.

چیا قاسم بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەرایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی فێستیڤاڵەگەکە داوادەکەم گەشتیاران بۆ بەدەستخستنی میوەی پایزە و هەنار و کاری دەستی خانمان و خواردەمەنییە کوردییەکان سەردانی بکەن.

دوێنێ هەینی لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە هەردوو بازگەی زەمەقی و دەرەشیش 85 هەزار گەشتیار داخڵی پارێزگای هەڵەبجە بوون.

کامەران کەریم