دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە هەرێمی کوردستان فەرمانبەران


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێکرد و ئەمڕۆش تەنها مووچەخۆرانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی مووچەیان پێدەدرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە،ئەمڕۆ شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و سبەینێ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی 70 و 80 و دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.

بڕیارە رۆژی دووشەممە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، بەڵام تا ئێستا دیارنییە لەدوای ئەو کاتە بایکۆت دەشکێنن یاخود بەردەوامی پێدەدەن.

کامەران کەریم