لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە سنووری هەولێر باریوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کەشوهەوا کوردستان


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛  لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە سنووری هەولێر باریوە و ئەمڕۆش ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەو شەپۆلە بارین بارینەى کە دوێنێ هەینی هەرێمى کوردستانى گرتبۆوە کۆتایی هات .

 ئەمڕۆ شەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت پلەکانى گەرما یەک پلە نزمتر دەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، لە هەولێر 28.2 ملم، شەمامک 27.5 ملم، پیرمام 22.7 ملم، سلێمانى 19.0 ملم، چەمچەماڵ 5.8 ملم و لە دهۆک 12.4 ملم باران باریوە.

باسیلەوەشکرد:کەمترین بڕی باران لە قەزای خانەقین بووە کە تەنها 4.6 ملم بووە.

کامەران کەریم