لە سنوری مێرگەپان لەسەر داربڕین  ٤  هاوڵاتی دەستگیرکران

(0) / / کردستان / زایەڵە مێرگەپان دارستان


Nov 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند:  دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لەسەر داربڕین لە سنوری مێرگەپان لە گوندی سێکانیان ، دەست بەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە دەرچوون بەدەم هەواڵەکەوە ، لەئەنجامدا لەسنوری گوندی ( هۆمەر قەوم ) بە هاوکاری ئاسایشی سورداش توانرا دەست بگیرێت بەسەر یەک ئوتومبێلی گازی دووتەنی داری بڕاودا و  لەپاشاندا (٤) هاوڵاتیش بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکران . 

 پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە ڕادەستی بەڕێز دادوەرو کراوەو بۆ  وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

کامەران کەریم