لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا رۆژی 28ی ئەم مانگە کۆتایی دێت
(0) /
زایەڵە - لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا رۆژی 28ی ئەم مانگە کۆتایی دێت، هاوبەشان ئاگاداردەکرێنەوە بۆ سودمەندبوون لە لێخۆشبوونەکە، هەتاکو ئەو بەروارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکەن.
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا بۆ هەر یەک لە پۆلەکانی (بازرگانى، پيشەسازى، كشتوكاڵى و حكومى) بەرواری 28ی ئابی 2023 بۆ ماوەی سێ مانگ دەستیپێکرد و بەروارى 28ی تشرینی دووەم کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: داوا لە هاوبەشانى بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی دەکەین، ئەوانەى دەیانەوێت سوودمەندبن لە داشکاندنى 15%ى قەرزى کارەبا پێویستە تا بەروارى 28ی تشرینی دووەمی 2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکەن بۆ ئەوەی لەو بڕیارە سوودمەندبن.
پەیوەست به پۆلى ماڵان، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات: لێخۆشبوونەکە بەروارى 23ی تشرینی یەکەمی 2023 کۆتایی هاتووە و نەماوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: