راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی: ئەو مامۆستایەی وشەی نەشیاوی بەرامبەر کچە پەیامنێرێک بەکارهێنا سزادەدرێت
(0) /
زایەڵە - راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە: سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهیناوه کە وشەی نەشیاوی بە کچە پەیامنێرێک وتووە و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت .
راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:ْئێمه وه‌ك راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی كه خۆمان راگه‌یاندنكارین و له‌هه‌مانكاتیشدا كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌ین و پسپۆڕی بواره‌كه‌شین، له‌م روانگه‌یه‌وه رێزێكی تایبه‌ت له‌راگه‌یاندنكاران و پیشه‌كه‌یان ده‌گرین و به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه هاوكارێكی باشی بین بۆیان و وابكه‌ین كه به‌شێك له‌كارو چالاكییه‌كانمان به‌بێ جیاوازی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاو بكرێنه‌وه‌و راگه‌یاندنه‌كان ببنه گه‌یه‌نه‌ری ده‌نگمان.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە: وه‌ك راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، وشه نه‌شیاوه‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌رامبه‌ر به كچه رۆژنامه‌نوسێك به‌كارهێنا، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه به مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاوی ده‌زانین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهیناوه‌و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت .
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا جەختیان لەوەکردووەتەوە: وشه‌كانی ئه‌و مامۆستایه گوزارشت ته‌نها له بۆچوونی خۆی ده‌كات نه‌ك زانكۆی سلێمانی، كه پێده‌چێت له توڕه‌بووندا ئه‌و وتانه‌ی وتبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: