وتەبێژی یەکێتی: سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە  دەکەن

(0) / / کردستان / یەکێتی زایەڵە پارتی کوردستان


Nov 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  گفتوگۆکانمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەکەین و سبەینێ لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە.

پەیوەست بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سبەینێ سەعدی پیرە رایگەیاند: لەو کۆبوونەوەیەدا یەکێتی باسی راسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم دەکات، هاوکات کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە دەکەین.

وتیشی:  تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، باسکردنە لە گرفتی سنوورەکان و کۆچی گەنجان و ئەو کێشانەی دیکە کە بەرۆکی هەرێمیان گرتووە.

لەبارەی هەڵبژاردنەوە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاکو بێگەردە، کورد پێویستی بە یەکخستنێکی توندوتۆڵتر هەیە.

کامەران کەریم