زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی لە سەبەتەی خۆراکی بێبەشدەکرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە خۆراک عێراق


Nov 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی عێراق بەهۆی تازەنەکردنەوەی داتاکانیان زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتیی لە پێنج پارێزگا لە سوودمەندبوون لە سەبەتەی خۆراکی بێبەشدەکات.

موسەننا جابر وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند:کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک لە پارێزگاکانی کەرکوک، موسەننا، کەربەلا، نەجەف و دهۆک بە رێژەی 98%تەواوبوون،ئەوانەی کە ماون ئەوانەن کە نایانەوێت داتاکانیان نوێ بکەنەوە یان چوونەتە دەرەوەی وڵات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:تەنها لە کەرخ 64 هەزار خێزان ئامادەنەبوون داتاکانیان نوێ بکەنەوە و لە کۆی ئەو پێنج پارێزگایەش یەک ملیۆن و 250 هەزار کەس ناوەکانیان لە سەبەتەی خۆراکی دووردەخرێنەوە.

کامەران کەریم