لە هەڵەبجە  دەستبەسەر بڕێکی زۆر جگەری نایاساییدا گیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە جگەر


Nov 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە هەڵەبجە  دەستبەسەر بڕێکی زۆر جگەری نایاساییدا گیرا، دوو شوێنکار داخران و خاوەنەکەشیان ڕوبەڕووی ئیجرائاتی توند کرانەوە.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند: ئەمڕۆ 6ی11 دوای چەند ڕۆژێک لەلێکۆلینەوەو بەدواداچوون و چاودێری کردن لەلایەن لیژنەکەمان کە هەمیشە بێ ماندووبوون لەخەمی تەندروستی هاوشاریانمانە، لەهەڵمەتێکدا بۆگرتنی جگەری نایاسایی و قەدەغەکراو، دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر جگەر نایاسایی قەدەغەکراو و دوو شوێنکار بەناوی      (شیرەمەنی ئاسۆ) و (وشکەفرۆشی نیعمەت) داخران، خاوەنەکانیشیان بەپێی مادەی 240 لەلایەن بەڕێز دادوەرەوە ڕاگیراون.

لێرەوە زۆر سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور/ یاریدەدەرێتی ئاسایشی هەڵەبجەی شەهید و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن، دەکەین کە هەمیشە هاوکار و پشتیوانی لیژنەکەمانن .

کامەران کەریم