مامۆستایانی ناڕازی هەولێر لهبارهی مووچهو پله بهرزكردنهوه هەڵوێستیان ڕاگهیاند
(0) /
زایەڵە - مامۆستایانی هەولێر رایدەگەیەنن: بەیاننامەیەکی ناڕەزایی دژی دواکەوتنی مووچە و پلە بەرزکردنەوەمان بڵاودەکەینەوە.
ئهمڕۆ سێ شهممه 7_ی تشرینی دووهمی 2023 ژمارەیەک مامۆستای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن: دژی دواکەوتنی مووچە و پلە بەرزنەکردنەوەمان کاتژمێر چواری ئەمڕۆ، لە پارکی کانیاو، لە شەقامی کەسنەزان، بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان خوێندەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەو مامۆستایانە ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان و پلەبەرزکردنەوەیان دەربڕی، هاوکات پشتیوانی خۆیان بۆ داواکانی مامۆستایانی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەریان دووپاتکردەوە،
لەبارەی ئەوەی بۆچی وەک ئەو مامۆستایانە بایکۆت ناکەن، ئەو مامۆستایانە رایانگەیاند: ئیدارەدانی حکومەتی هەرێم تا ئەم ساتە دوو ئیدارەییە و لە سلێمانی و ناوچەکانی تر بەجۆرێکە و لە هەولێر و دەروبەری بەجۆرێکی ترە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: