سودانی لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان بارزانی


Nov 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە، ئەمەش لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەولێر کە ئێوارەی پێنجشەممە گەیشت.

لە ڕاگەیێندراوی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا 9ی تشرینی دووەمی 2023 هاتووە؛ لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک بابەتی دارایی و سیاسی کرا لەسەر ئاستی نیشتمانی، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگیکردنی هەوڵەکان کرایەوە لە پێناو پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکەی کە تیشک دەخاتە سەر باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دۆخی ئابووری و ژیان لە سەرانسەری عێراقدا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە مانگی شوباتی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت لەگەڵ گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە کە لەگەڵ خواست و ویستی هاوڵاتیانی هەرێمدا بێت.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند لایەنێکی ئەمنی و ئابووری و ئەو ئاستەنگیانە کران کە ڕووبەڕووی ئامانجەکانی پتەوکردن و بەردەوامبوونی سەقامگیری دەبنەوە.

کامەران کەریم