وەزیری تەندروستی عێراق ڕەزامەندی لەسەر کۆمەڵێک پێداویستی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی عێراق


Nov 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د، بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو سەردانی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی مان کرد کۆمەڵێک داواکاریان خستەڕوو، ئەمڕۆ داواکاری کۆمەڵەکەمان گەیاندە بەڕێز وەزیری تەندروستی عێراق و ڕەزامەندی وەزارەتمان لەسەر داواکاریەکانیان وەرگرت، بەئامانجی خزمەت کردنی زیاتری ئەو چینـە پڕ هیوایی کۆمەڵگـە و دابینکردنی پێداویستیە تەندروستیەکانیان.

ناوبراو وتیشی:   لەگـەڵ بەڕێز د.ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی ڕێکەوتین کە هەماهەنگی نێوان وەزارەت و کۆمەڵەی تەلاسیمیا دروستببێت و لەو چوارچێوەش کۆبوونەوەی فراوانی نێوان هەردوو لا لە ئایندەیەکی نزیک ڕێکدەخەین.

کامەران کەریم