سەلاحەدین بەهائەدین: ناکرێ دەسەڵات بێ باك بێت لەئاست وەستانی پرۆسەی خوێندن

(0) / / کردستان / زایەڵە سەلاحەدین بەهائەدین دەسەڵات


Nov 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان  ڕاگەیاندووە:  جەوهەری ژیانی كۆمەڵگە قوتابی و گەنجە، ناكرێت دەسەڵات هێندە بێ باك بێت لەئاست وەستانی خوێندن و جێبەجێنەكردنی داواكاری مامۆستایان، ئێمە پشتیوانی لە خواست و داوای ڕەوای مامۆستایان دەكەین و پێویستە حكومەت و بەرپرسان سەرجەم داواكارییەكانی مامۆستایان جێبەجێ بكەن بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن درێژە بەئەركی مامۆستایەتی بدەن و قوتابیان بگەڕێننەوە هۆڵەكانی خوێندن.

ڕونیشکردۆتەوە: بەداخەوە كاولكاری و داگیركاری ڕژێمی داگیركاری ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززەو بەتایبەت هاوڵاتیان بەردەوامەو لە هەمان كاتیشدا ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات نمونەیەكی جوانە لە خۆڕاگری و ڕوبەڕوبونەوە كە لەچلەكانەوە درێژەی هەیە و خۆڕاگری غەزە وێنەی نەبوە مەگەر سەردەمی ئەسحابەكان ڕوبەڕوبونەوەو هێزو توانای لەو ڕادەیە هەبوبێت.

کامەران کەریم