مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی: بایكۆت و دەربڕینی ناڕەزایی بەردەوام دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی بایکۆت مامۆستا


Nov 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ شەممە، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی گردبونەوەو جارێكی دیكە داوای جێبەجێكردنی سەرجەم داواكارییەكانیان دەكەن بەتایبەت كێشەی مووچە و دابەشكردنی مووچەی مانگانە لەكاتی خۆیدا.

هەروەها ڕاشیانگەیاند: سبەی یەك شەممە  لەبەردەم بینای زانكۆی سلێمانی گردبونەوەی فراوان بەڕێوەدەچێت و جەخت دەكەینەوە كە بایكۆت و ناڕەزاییەتیەكان بەردەوام دەبێت.

کامەران کەریم