یەکێتی و پارتی لەسلێمانی کۆبونەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی یەکێتی سلێمانی


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ لە سلێمانی شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی سەردانی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتیان لە سلێمانی کرد و لەلایەن عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی پێشوازیان لێکرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:  دوای ئەوەی کاک عەلی بووە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی و هەڵەبجەی پارتی دەمێک بوو نیازمانبوو سەردانی بکەین و پیرۆزبایی لێبکەین، چونکە دۆستێکی کۆنە، بۆیە سەردانەکەی ئەمڕۆ سەردانێکی دۆستانەبوو.

باسیلەوەشکرد:هاتنی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەولێر کارێکی باش بوو و پێمان خۆشبوو و ئێمەش پشتگیری لەهەر رێکەوتنێک دەکەین کە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد بەرەو باشتر ببەن.

سەبارەت بە بەردەوامی بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندن سەعدی پیرە وتی، دڵم لەلایەک بۆ خوێندکاران ژاندەکات، گەر وابڕوات ساڵێکی خوێندنیان لەکیس دەچێت، لەلایەکی دیکەشەوە بۆ مامۆستا و مووچەخۆران چونکە هیچ کەسێک ناتوانێت سێ مانگ مووچە وەرنەگرێت و بتوانێت بژی، بۆیە بۆ کۆتاییهێنان بەو مەسەلە و چڕکردنەوەی هەوڵەکان، لە کاتێکی نزیک چارەسەردەبێت.

کامەران کەریم