شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت عێراق هەولێر


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری نەوتی عێراق بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەن.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ، بە یاوەری شاندێک لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن کەمال محەممەد وەزیری سامانە سرووشتییەکان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.

لەکاتی گەیشتنی بۆ هەولێر وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، کە هاتوونەتە هەولێر بۆ ئەوەی قسە لەسەر کێشەی نەوتی هەرێم بکەن و چارەسەری ئەو کێشانە بکەن، بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دروست بووە.

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند، گفتوگۆکان بەردەوام دەبن و تا چارەسەری کێشەکان بەردەوام دەبین و بەم نزیکانەش کۆتایی بە کێشەکان دەهێنریێت.

پێشتر پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئەم سەردانەی وەزیری نەوتی عێراق لەسەر رێککەوتنی هەردوو سەرۆکوەزیران بووە تاکو بێنە ئێرەو لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوتی هەرێم و کێشەکانی پێکەوە چارەسەر بکەن.

راشیگەیاندبوو، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمە و بۆ ئەم پرسە دوو بۆ سێ رۆژ دەمێننەوە.

کامەران کەریم