زیاتر لە 120 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەولێر تاپۆ دەکرێن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر تاپۆ سلێمانی هەرێمی کوردستان


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە چوارچێوەی بڕیاری حکومەت بۆ تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، زیاتر لە 120 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەولێر تاپۆ دەکرێن.

 پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، بڵاویکردەوە زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە 56 پڕۆژەی وەبەرھێنان کە مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتووە تاپۆ دەکرێن.

ڕوونیشیکردەوە کە یەکەکان لە شوقە، ڤێلا و خانوو پێکهاتوون و لیژنەیەك لە لایەنە پێوەندارەكان پێكھاتووە بۆ خەمڵاندن و تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە.

پارێزگای هەولێر راشیگەیاند، تاکو ئێستا شەش ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگاى ھەولێر تاپۆکراون و 12 ھەزار یەكەی دیکەش لە قۆناغی ئامادەكردندان بۆ بەناوكردن.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکەن تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە زیاتر بەرز بێتەوە.