پەرلەمانی عێراق لەسەر هەمواری یاسای کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق کۆدەبێتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە پەرلەمان عێراق یاسای هەڵبژاردن


Nov 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە، ئەوەش وەک ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بڕیارە لە دانیشتنی سبەی سێشەممەدا یەکێک لە بڕگەکانی هەمواری یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، درێژکردنەوەی تەمەنی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا وادەی کۆمسیۆنی باڵا و کۆمسیاران بەسەردەچێت.


بڕیارە لە ٢٥ـی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە بچێت.