قوباد تاڵەبانی دوو پرۆژەی گرنگ رادەگەیەنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی سلێمانی مید


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدان لە سلێمانی لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیرانەوە رادەگەیەنرێت و بڕیاریشە تیایدا دوو پرۆژەی گرنگ ئاشكرابكات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ یەكەمین كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانییەوە رادەگەیەنێت لەژێر ناونیشانی (دەستپێشخەری شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكان) کە ئەمە یەکەمین کۆنفرانسە لەو شێوەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا ئەنجامدەدرێت.

ئامانجە سەرەكییەكانی ئەم کۆنفرانسە بریتین لە، داڕشتنی ستراتیژێك بۆ کۆکردنەوە و بەردەستخستنی داتا و زانیاری لەسەر بنەمایەکی زانستی و دروست، هەروەها بەكارهێنانی چارەسەری زیرەك بۆ كێشەكانی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان.

ئەم شۆڕشی داتایە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەوە دەستپێدەكات، ئەمەش دروستكردنی مۆدێلێكە بۆ ئەوەی دواتر لە شار و پارێزگاكانی دیكە دووبارە بكرێتەوە.

جگە لەوەش، بڕیارە جێگری سەرۆک وەزیران دوو پڕۆژەی گرنگی دیكە هەر لەو کۆنفرانسەدا رابگەیەنێت.

رێوڕەسمی دەستپێك كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامدەدرێت.