کۆمپانیا نەوتییەکان لە ھەرێم پێشنیاریان بۆ بەغداد کردووە نەوتیان لێبکڕێتەوە و لەلایەن سۆمۆوە ھەناردە بکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت هەرێم مایڵز کاگینز سۆمۆ


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی کۆمپانیا نەوتییەکان لە ھەرێم رایگەیاند، پێشنیاریان بۆ بەغداد کردووە نەوتیان لێبکڕێتەوە و لەلایەن سۆمۆوە ھەناردە بکرێت، دەشڵێت چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەکانی ھەرێم و بەغدا دەکەن.

مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمپانیا نەوتییەکان لە ھەرێم لە بەرنامەی تا یەکی کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشدارییان لە دانوستانەکانی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت نەکردووە و لە نزیکەوە چاودێری دانوستانەکان دەکەن و چاوەڕوانی ئەنجامەکانی دەکەن.

وتیشی تا شایستە داراییەکانیان پێنەدرێت کارەکانیان نەوت دەستپێناکەنەوە و حکومەتی ھەرێم بڕی ملیارێک دۆلار قەرزاری کۆمپانیا نەوتییەکانە و تا ئێستا ھیچ بەڵێنێکیان پێنەدراوە بۆ پێدانی شایستە داراییەکان.

وتەبێژی کۆمپانیا نەوتییەکان ئاشکراشیکرد، پێشنیاریان بۆ بەغدا کردووە نەوت بفرۆشن بە بەغداد و ئەوان ھەناردەی بکەن بەپێی رێککەوتنێک لە نێوانیاندا و ھەر گۆڕانکارییەکیش لە گرێبەستە نەوتییەکان پێویستی بە گفتوگۆیە.