پەرلەمانتارێکی بەغداد بۆ زایەڵە: پیرۆزە یادی ٢٣٩ ساڵەی شارە حەیاتەکە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا شارە حەیاتەکە سلێمانی نەرمین مەعروف


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،نەرمین مەعروف غەفور ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەبۆنەی یادی (٢٣٩) ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی (شارە حەیاتەکە)، لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم هاوشاریانی ئازیزم دەکەم.سلێمانی شاری رۆشنبیریی و پێکەوە ژیان و هەڵوێست و مەردایەتییە،  شارێکی پڕ مەعریفە و خۆشەویستییە.

وتیشی: سلێمانی شارێکی پڕ هەڵکەوتەی ئەدەب و هونەر و شۆڕە سواری خەباتە، خاوەنی سەدان شەهیدی قارەمانە.سلێمانی کە بە شاری (هەڵمەت و قوربانی) ناسراوە، هەمیشە بەدەنگێکی دلێر روبەڕووی دوژمن و رژێمە یەک لەدوای یەکەکان بۆتەوە و لەو پێناوەشدا چەندین قوربانی داوە، هەربۆیە سلێمانی بە شارێکی زیندو و بزێو ناسراوە و هەرواش دەمێنێتەوە و رام ناکرێت.

هێمای بەوەشکرد: لەم یادەدا هەمووان پێویستە زیاتر خزمەتی شاری سلێمانی و خەڵکە ئازیزەکەی بکەین، داوا لە حکومەتی هەرێمیش دەکەم بە کردەوە گرنگی بە سلێمانی بدات و زیاتر کار بۆ ئاوەدانی و خزمەتکردنی بکات.دووبارە پیرۆزە یادی بنیاتنانی شارە حەیاتەکە لە هەموو ئازیزانی شارەکەم.

کامەران کەریم