پێنجەمین پێشانگەی بازرگانی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر کرایەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مەسرور بارزانی پیشانگا پیشەسازی بیناسازی هەولێر


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 14/11/2023، پێنجەمین پێشانگەی بازرگانی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر کردەوە.

پێشانگەی بازرگانی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی Construct Iraq 2023 کە تایبەتە بە کەرەستەی بیناسازی، کارەبا، سیستەمی ساردی و گەرمی، بە بەشداری 212 کۆمپانیای بیانیی و ناوخۆیی بەڕێوەدەچیت، لە نێویاندا 178 کۆمپانیا بیانین، کە لە 10 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون، وەک تورکیا، ئێران، هیندستان، چین، ئیتاڵیا، ئیمارات، لیتوانیا، ئازەربێجان. هەروەها 36 کۆمپانیای ناوخۆیی، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدارن.

پێشانگەکە بۆ سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە کاتژمێر 11ی بەیانی تاوەکوو 7ی ئێوارە کراوە دەبێت بۆ پێشوازی لە سەردانیکاران.