شارەوانیی سلێمانی :لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی خۆشەویستدا، هەڵمەتێکی روواندنی نەماممان دەستپێکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی نەمام


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە یادی 239 ساڵەی تەمەنی سلێمانیدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات: سەرۆکی شارەوانی سەرپەرشتی هەڵمەتێکی ڕوواندنی درەخت و نەمامی کرد و سەرەتا لە دەروازەی شار و لە فولکەی شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی بەرەو پردی وڵوبە نزیکەی 15 هەزار نەمام و دەوەن لەسەر ڕووبەری 12 هەزار و 550 مەتر دووجا سەوز دەکرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: دواتریش لە بلواری سەر پردی شەهیدی سەرکردە خاڵە شیهاب نزیکەی چوار هەزار و 251 داری جۆری سەروی ئەریزۆنیکا و کاجی مشهەدی لەسەر ڕووبەری 11 هەزار 780 مەتر دووجا سەوزدەکرێت.

کامەران کەریم