شارەوانی سلێمانی هۆشداریی بە هاوڵاتیان دەدات
(0) /
زایەڵە - بەهۆی شکانی بۆری ئاوی سەرەکیی ماڵانەوە شەقامێکی سلێمانی تووشی داچوون بووە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە، شارەوانی شارەکە هۆشداریی بە هاوڵاتیان و شۆفێران دەدات.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: بەشێکی شەقامی لای ترافیك لایتی نزیك سەیرانگای تاڤگە بەهۆی شکانی بۆری ئاوی سەرەکیی ماڵانەوە تووشی داچوون بووە، ئەوەش کەمێك ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە.
ئاماژە بەوەش دەکات:لە ئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی سەرقاڵی چاککردنەوەی شەقامەکەن، هەر بۆیە داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەن بە وریاییەوە شەقامەکە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی کاری چاککردنەوەی شەقامەکە ئەنجامدەدرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: