پڕۆژەی رێگای دوڕیانی ژاڵەناو رێڕەوی بارھەڵگرەکان لە دەربەندیخان لە قۆناغەکانی کۆتایدایە

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان رێگای دوڕیانی ژاڵەناو


Nov 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە  ڕایگەیاند: کارکردن لە رێگای دوڕیانی ژاڵەناو سی مەتری و رێڕەوی بارھەڵگرەکان لە دەربەندیخان بەردەوامەو لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.

پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی چینی بایندەر و چینی ستابلایزەر، کاری قشتکردنی قیری تێکچو تێکەڵەو کربستۆنی ناوەڕاستی شەقام، بۆ شەقامی دوڕیانی ژاڵەناو سی مەتری رێڕەوی بارھەڵگرەکان بەدرێژی ٧ کم، کە بڕی ٤٨٧.٧٩٠.٠٠٠ ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوەو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێت.

جێبەجێکردنی پڕۆژەکە یەکێک بو لەو سێ داواکارییەی ھاوڵاتیان و ئیدارەی سنورەکە کە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەڵێنیدابو بە جێبەجێکردنی، ئەویش دوای تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان ھاوکات بەردەوامی کارکردن لە رێگای زەڕایەن ناوتاق دەربەندیخان.

کامەران کەریم