لە چەند گەڕەكێكی كەركوك ژمارەیەك هێزی سەربازی بڵاوەپێكراون

(0) / / عراق / زایەڵە هێزی سەربازی کەرکوک


Nov 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ لە چەند گەڕەك و ناوچەیەكی كەركوك ژمارەیەك سەرباز و هێزە ئەمنییەكان لە دەوروبەری ژمارەیەك لە قوتابخانە و خوێندنگای شارەكە بڵاوەپێكراون.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند:  بڵاوەپێكردنی هێزەكان بۆ پاراستنی ناوەندەكانی دەنگدانە.

ئەمەش لەكاتێكدایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كە لە كەركوك و شارەكانی دیكەی عێراق بەڕێوەدەچێت، مانگێك و دوو رۆژی ماوە و بڕیارە لە 18ی كانونی دووەمی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

کامەران کەریم