كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر نەوت ئاشكراكرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر بەغدا کێشە نەوت


Nov 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد ئاشكرادەكات و دەشڵێت:  تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم زیاترە و ئەوەش وایكردووە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێنەكاتەوە.

د. شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان چەند خزمەتگوزارییەكی ناوخۆیی تایبەت هەن كە لە بوارەكانی بەرهەمهێنانی نەوت كاردەكەن و ئەوەش وایكردووە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبكەنەوە.

راشیگەیاند: یەكێك لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كە تائێستا هەناردەی نەوت دەستیپێنەكردووەتەوە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان زیاترە ئەوەش بەهۆی چەند خزمەتگوزارییەكەوە لە بواری نەوتدا كاردەكەن.

کامەران کەریم