هاتوچۆی شاخی بەرانان قەدەغە دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان بەرانان دارستان


Nov 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە- قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند:لەسەر پێشنیاری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان و بۆنەی وەرزی کەڵە هەرزەوەو لەپێناو سەلامەتی ژینگەی ئاژە کێوییەکان و پاراستنی سرووشت و ژینگەی ناوچەکەمان بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆکردن بۆ سەرشاخی بەرانان و ئەو جێگانەی کە ئاژەڵی کێوێ لێیه لەبەرواری ١٥/١١/٢٠٢٣ بـــۆ ١٥/١٢/٢٠٢٣ .

ڕونیشکراوەتەوە: وە هەر بەشێوەیەکی بەردەوام لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بەشێوەی گەڕۆک و کامێرای چاودێری و لەڕێگەی درۆنەوە چاودێری سەرشاخی بەرانان دەکرێت و کەسێکی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

کامەران کەریم