گەشەی ئابووی جیهان لە ساڵی 2024دا دادەبەزێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری گەشە جیهان


Nov 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نرخی باڵای سوودی بانکە ناوەندیەکانی گەورەی جیهان، نرخی باڵای ئێنرجی و دابەزینی گەشەی دوو ئابووری گەورەی جیهان واتا ئەمریکا و چین، گەشەی ئابووری جیهان لە ساڵی 2024دا بەرەو دابەزین دەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕویتێرز، هەنێ لە گەورە بانکەکانی جیهان چاوەڕوان دەکەن، گەشەی ئابووری جیهان لە ساڵی 2024دا بەهۆی نرخی باڵای سوود، نرخی باڵای ئێنرجی و دابەزینی گەشەی دوو ئابووری گەورەی جیهان، ڕوو لە کەمبوونەوە بکات.

بەپێی ڕاپرسییەک کە ڕویتێرز لە شارەزایانی ئابووری ئەنجامی داوە پێشبینی دەکرێت ئابووری جیهان لەم ساڵەی کە تێداین 2.9 لەسەد گەشەی هەبێت و لە ساڵی داهاتووشدا 2.6لەسەد پەرە بسێنێت.

زۆربەی لە شارەزایانی ئابووری جیهان لەو باوەڕەدان کە ئابووری جیهان ڕووبەڕووی داوەستان نابێتەوە بەڵام ئابووری ئەورووپا و بەریتانیا ئەگەری لەسەرە ڕووبەڕووی داوەستانێکی نەرم ببێتەوە.