هاتوچۆی هەڵەبجەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
(0)
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە لەڕاگەیەنراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە هاتووە، خاوه‌ن ئۆتۆمبێله خوار مۆدیله‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ماوه‌ی پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كانیان، تاوه‌كو ڕۆژی (٢٠٢١/٤/١) درێژكراوه‌ته‌وه.
ڕونیشکرانەتەوە ، ئه‌و شۆفێرانه‌ی خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلن‌و تاوه‌كو ئێستا پشكنینان بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌كردوه، له‌پێناو وه‌رگرتنی فۆرمدا، له ئەمڕۆوە تاوه‌كو ڕۆژی یه‌كی مانگی داهاتوو، ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی پشكنین بكه‌ن، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە گۆڕەپانی ( ئامێرسازی) لە ڕۆژانی (یه‌كشه‌ممه، دووشه‌ممه، سێشه‌ممه،چوارشه‌مه) .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: