تەندروستی هەرێم هۆشدارێکی توند بڵاودەکاتەوە
(0)
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێم هۆشدارى ترسناک لە بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، و رایدەگەیەنێت قه‌ره‌وێله‌كانی به‌شی چاودێری چڕ خه‌ریكه پڕ ده‌بێته‌وه و جێگا نامێنێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، ئاسۆ حه‌وێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیوێتی، هۆشداریه‌كى ترسناك ،و به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، زۆرترین ژماره‌ی توشبوی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش له نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رگیراون و قه‌ره‌وێله‌كانی به‌شی چاودێری چڕ خه‌ریكه پڕ ده‌بێته‌وه و جێگا نامێنێت.
وتەبێژی وەزارەتی هەرێم ڕونیشیکردۆتەوە ، به‌داخه‌وه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به بڕیاره‌كان و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، دوای تێپه‌ڕینی چوار مانگ ،و له‌م ساڵدا بۆ یه‌كه‌مین جار مردن به‌هۆی كۆرۆنا ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاند و ته‌نها تا كاتژمێر 12 شه‌و 11 مردن له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: