دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بڕیاردەدات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق دادگای فیدراڵی هەڵبژاردن هەرێم


Nov 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەکەوە کۆببێتەوە کە تایبەت بە چەند ماددەیەکی ناو یاسای هەڵبژاردنی هەرێم.

لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیدا هاتووە، رۆژی یەکشەممە دادگاکە لەبارەی سکاڵایەکی زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە کە لە دژی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم تۆماریانکردووە.

هەردوو داواکارەکە لە سکاڵاکەدا داوایانکردووە، ماددەکانی تایبەت بە کورسیی پێکهاتەکان و بازنەکانی هەڵبژاردن بە نایاسایی هەژماربکرێن.

کامەران کەریم