پەرلەمانی کوردستان داوای دابین کردنی موچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دەکات

(0) / جهان


Mar 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

لیژنەی كاروباری پیشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، داوا دەكات موچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابین بكرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای نەناردنی موچەی لیوا هاوبەشەكان لەلایەن ئەمریكیەكانەوە بەهۆی كێشەیە تەكنیكی پارەكە لە ئەمریكاوە بۆ كوردستان بەهۆی كێشە لە هەژماری بانكیدا دابەشكردنی موچە ماوەی دوو مانگە دواخراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە ، 15-3-2021 ، لیژنەی كاروباری پێشمەرگە بە نوسراویكی فەرمی ، وەك پێشنیازداوای لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە هەوڵ بدرێت پارەیەك بۆ ئەو لیوایانە دابین بكرێت وەك قەرز تا موچەكانیان لە ئەمریكاوە دەگات، بەڵام تاكوئێستا حكومەت وەڵامی نەداونەتەوە.

کامەران کەریم