لافاوەكەی هەولێر قوربانی لێكەوتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر لافاو


Nov 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە: لە گوندی شێخە لاس لە دەڤەری مەلا قەرە سەربە قەزای مەخمور هاوڵاتیەک خنکا.

ئاماژە بەوەش دەکات:  ئەوە هاوڵاتییەی خنکاوە شوانکارەیە و پاش گەڕانێک تیمەکانی بەرگریی شارستانیی تەرمەکەیان دۆزییەوە.

لە درەنگانی شەوی رابردووە و شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لافاو لەچەندین شوێن بەتایبەت سنووری هەولێر و ناوچەکانی گەرمیان دروستبوو، ئاو چووە نێو چەندین ماڵەوە.

کامەران کەریم