926 تووشبوون و 11 مردن؛ ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

(0) / اجتماعی


Mar 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 926 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 11ی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆژی شەممە 27-03-2021 لە هەرێمی کوردستان 417 کەس تووشی کۆرۆنا ببوون، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەکە بۆ دوو ئەوەندە زیاتر بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 926 تووشبوون. هەروەها دوێنێ 5 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام ئەمڕۆ بۆ 11 کەس بەرزبووەتەوە.
 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە نوێترین راگەیێندراوی دا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 28-03-2021 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، 9 هەزار و 34 پشکنینی نوێ کراون:
 هەولێر 3529
سلێمانی 2516
دهۆک 2396
هەڵەبجە 31
گەرمیان 562
راپەڕین 0
لەو 926 تووشبووە نوێیەی راگەیێندراوە:
 هەولێر 348
سلێمانی 335
دهۆک 197
هەڵەبجە 4
گەرمیان 42
راپەڕین 0
 لە 24 کاژێری رابردوودا 298 کەس چاکبوونەتەوە:
 هەولێر 75
سلێمانی 82
دهۆک  128
هەڵەبجە 2
گەرمیان 8
راپەڕین 3
 سەبارەت بەو 11 کەسەی گیانیان لەدەستداوە لە 24 کاژێری رابردوودا:
هەولێر 6
سلێمانی 3
دهۆک 2
بەڵام لە هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوودا گیانی لەدەستنەداوە.
ئێستا کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 119 هەزار و 480 کەس، لەو ژمارەیە 108 هەزار و 483 کەس چاکبوونەتەوە و 3 هەزار و 643 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت هاووڵاتیان پابەندنی رێنوێنییە تەندروستییەکان بن و دوورکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن. لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.