چین یەکەم و عیراق دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵا و بەرهەمەكانی ئێران

(0) / اقتصادی


Mar 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

عیراق لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا بۆتە دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵا و بەرهەمەكانی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی میر ئەشرەفی سەرۆكی فەرمانگەی گومرگی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: لە ماوەی ساڵی رابردوودا ئێران بڕی 112 ملیۆن تۆن كاڵا و شمەكی هەناردەی دەرەوە كردووە كە بەهاكەی 34 ملیار و 256 ملیۆن دۆلاربووە.
ئاماژەی بەوەش كرد: وڵاتی چین لەو ماوەیەدا بۆتە یەكەمین كڕیار و هاوردەكاری بەرهەم و كاڵاكانی ئێران و تێكرا بە بەهای 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار شمەكی ئێرانی هاوردە كردووە.
بە وتەی ئەم بەرپرسە ئابوورییەی ئێران: عیراق لە  پلەی دووەمدا دێت و لە ماوەی ئەو ساڵەدا بەهای هاوردەكراوەكانی گەیشتۆتە 7 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
ناوبراو ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە هاوردەكردنی كاڵا بە بەهای 4 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمی ئەم ڕیزبەندییە ناوبرد.