ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە مانگانە 45 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو پێوەر سلێمانی


Nov 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان لەبارەی پێوەری ئاوی ماڵانەوە ئاگاداردەكاتەوە و دەشڵێت: ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە مانگانە 45 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی رایگەیاند:  ئەو هاوڵاتییانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بنكەكانمان بكەن كە 11 بنكەمان هەیە و ئەگەر پێوەری ئاو نەبەستبێت لە دوای 21ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە مانگانە 45 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت.

راشیگەیاند:  ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە پێش 21ی حوزەیرانی ئەمساڵ مانگانە 80 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماركراوە.

کامەران کەریم